XnView v2.22   

زۆربەی بەکارهێنەران هێندێک جار پێویستیان بە ئاڵ و گۆڕ هێنان بە سەر وێنەکانیانن و زۆربەشیان بە شوێن ئامرازی ساکار دا دەگەرین بۆ ئەنجامدانی ئاڵ و گۆر کردنەکە هەتا لە کەمترین کات دا بە بێ گرفت ئەم ئاڵ و گۆرهێنانە بە ئەنجام بگەیێنن. XnView ئامرازێکی پێشاندان و گۆڕان پێکردنی فۆرمەتەکانی جۆراوجۆری گرافیکی یە کە پشتگری پتر لە ٤٠٠ فۆرمەت دەکات و بە هاسانی پێداچوونەوە لە سەر تەواوی فایلەکانی وێنە و هەروەها فایلە دەنگییەکان لە هەر شوێنێکی پێژمێر دەکات.
ئەم ئامرازە جگە لە ویندۆز وەشانگەلێکی هەیە بۆ MacOS X, Linux x86, Linux ppc, FreeBSD x86, OpenBSD x86, NetBSD x86, Solaris sparc, Solaris x86 و...! XnView هەر وەها زۆر توانایی تری هەن وەک گۆڕینی سایزی وێنە، کۆنترۆڵکردنی رەنگ و تیشک، گۆڕینی ڕادەی رەنگی یێک وێنە، توانایی بەکارهێنانی پاڵێو((filter* ـە جۆراوجۆرەکان وێڕای کاریگەرییەکانی وێنەی سەرنجراکێش، گۆڕینی بە کۆمەڵی فۆرمەتی وێنەکان، وێنە هەڵگرتنەوە لە سەکۆی کاری سیستەمی کردەیی و...

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 4.35 MB
File ver    : 2.22 (April 7 2014)
File format : exe & zip
Date Added  : Aug 25th 2014
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
Ocster Backup Pro 7.29   

هەڵگرتنەوەی پاڵپشت لە فایلەکان دەتوانێ یێکێ لەو کردانە بێ کە بەکارهێنەر دەتوانێ بە حەساوەیی هەڵبستێ بە راپەڕاندنی کار لە گەڵ زانیارییەکانی گرینگ و هەستیار. Ocster Backup ئامرازێکە بۆ هەڵگرتنەوەی پاڵپشت کە بە هەبونی کۆمەڵێک بژاردە دەتوانێ خۆکارانە کە یێکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەم ئامرازە بە هەژمار هاتووە تەنیا بە پێدانی فەرمانێکی دیاریکراو و کرتەکردنێک تەواوی کارەکان بە ئەنجام بگەیێنێ.
ئەم ئامرازە بەهێزە هەروەک تەواوی ئامرازەکانی تر تایبەتمەندی خۆی هەیە کە باسکردنیان گرینگ و جێی بایەخپێدانە. هەڵگرتنەوەی پاڵپشتی هاوکات لە چەندین پێژمێر و دیتنیان و هەروەها بەرێوەبردنیان لە سەر سیستەمێک خاڵی جێی سەرنج و گرینگی پێدانە. ئەم بژاردەیە کاتێک گرینگی خۆی دەنوێنێ کە بۆ وینە بەرێوەبەری کۆمپانیێک بیهەوێ لە هەژماری چەندین سیستەمی پێژمێری لە ناوەندێک نوسخەی پاڵپشت هەڵبگرێتەوە، بە هاسانی دەتوانێ تەنیا بە فەرمانێک تەواوی کارەکان هاوکات بە ئەنجام بگەیێنێ.

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 32.2 MB
File ver    : 7.29
File format : exe
Date Added  : June 14th 2012
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7
WinMend File Copy 1.5.6   

ئەگەر بە شوێن ئامرازێکی باش دا دەگەرێن کە بتوانێ جێگرەوەی ئامرازی پێش فەرزی کۆپی کردنی ویندۆز بێ ئەوە WinMend File Copy دەتوانێ بەم ئەرکە بە باشی هەستێ کە لە گەڵ زۆربەی سیستەمەکانی کردەیی ویندۆز دا دەگوونجێ و دەتوانێ بە کەڵک وەرگرتن لە ئەوپەڕی پتانسێلی سیستەمی کردەیی دا هەڵبستێ بە کۆپی کردنی زانیارییەکان بە خێرایی ٣ بەرابەر پتر لە پێشوو. بە یارمەتی ئەم ئامرازە دەتوانن لە کۆپیە نیوەچڵەکان بەردەوام بن و هەر وەها لیستێک لەو فایلانەی کە کۆپی کردنیان سەرکەوتووانە بەرێوە نەچووە ببینن.
بە هۆی تواناییەکانی تایبەتی ئەم ئامرازە دەتوانن لە کاتێک دا کە فایلی دووپات لە ناو زانیایەکان دا ببینرێ، ئەم ئامرازە خۆکارانە لە کۆپی کردنیان بەرگری دەکات، هەتا جگە لە بردنە سەری خێرایی راگوێزتنی زانیاییەکان، لە داگیرکردنی بۆشایی پەپکە رەقەش بەرگری بکات. جگە لەوانەش لە کاتێک دا کە بە هەر هۆیێکی وەک چەق بەستن و...سیستەمی کردەیی، بەرێوە چوونی کۆپیکردن ناسەرکەوتووانە بێ و بە ناتەواوی بمێنێتەوە، دەتوانن سەرلە نوێ لە شوێنی خاڵی وەستان دا لە کۆپی کردن بەردەوام بن و ئیتر پێویست ناکات کە کۆپی کردنەکە لە سەرەتاوە دەس پێبکەنەوە.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 2.32 MB
File ver    : 1.5.6
File format : exe
Date Added  : July 30, 2012
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: XP / Vista / 7
SMPlayer 15.11.0   

SMPlayer ئامرازێکی چەند رەسانەیی بە رواڵەت ساکارە، کە بە پێچەوانەی ساکار بوونی زۆر پیشەییە کە توانیویێتی بە تواناییەکانی خەڵاتی زۆریش بەدەس بێنێ. ئەم پلەیرە ساکارە کە توانایی بڵاو کردنەوە و ئیجرای هەر چەشنە فۆرمەتێکی دەنگ و رەنگی هەیە دەتوانێ لێدانی دی وی دی فیلمەکانیش بە باشترین چۆنیێتی دەستەبەر بکات. ئەم ئامرازە کە بە هۆی هەبونی رواڵەتیی ساکاری، ئیمکانی دەس وێراگەیشتن بە مینۆکانی زۆر هاسان کردووە کە لە ناو خۆی دا گونجێنراون.
پێشاندانی فیلم و موزیک بە شێوەی ئۆنڵاین لە سەر ئینترنێت، ئیجرای هەر چەشنە فۆرمەت و کۆدەک،ـەکانی پەستێنراو، هاوئاهەنگی لە گەڵ ژێرنووسەکان و توانایی ئیجرای رێکخستنەکانی کەسی لە تەواوی بەشەکانی ئامراز دا لەو تواناییانەن کە لە ناو SMPlayer دا گونجێنراون. جێگەی سەرنجە کە بزانین ئەم ئامرازە پشتگری زیاتر لە ٢٠ زمانی زیندووی دونیا دەکات.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 32bit 23.04 MB-64bit 23.42 MB
File ver    : 15.11.0
File format : exe
Date Added  : April 05, 2012
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8
Windows Defender Offline 4.5   

مایکرۆسۆفت تولئامرازێکی نوێی ئامادەکردووە بۆ بەکارهێنەرانی ویندۆز بۆ ئەوەی ئەگەر بە هۆی کێشەی ڤایرۆسەوە نەتوانن کۆمپیوتەرەکانیان هەڵبگیرسێنن، ئەوا ئەتوانن سوود لەم تولئامارازە وەربگرن کەبەشێوەی دەرهێڵ ئەو ڤایرۆس و ترۆجان و وۆرمانە لادەبات کە کێشە بۆ ویندۆز دروست دەکەن. ئەم تولئامرازە بەشێوەی دەرهیڵ کاردەکات، بەڵام دەبێت پێشتر تولئامرازەکەت داگرتبێت و لە سەر CD - DVD یا بیرگەیەکی فلاش هەڵتگرتبێت.
بۆ ئەوەی ئەم تولئامرازە دابگریت کرتە لــەم بەســتەر بکە یان لە ژێرەوە دایبگرە بۆ هەردەوو وەشانی Windows 64 bit وە Windows 32 bit. دوای ئەوەی داتگرت لەجێگەیەکی کۆمپیوتەرەکەتتدا هەڵیبگرە و دوو کرتەی لەسەربکە، پاش ئەوە ئەتوانی لەسەر CD ، DVD یا فلاشێک هەڵیبگریت، پێوستی بە ٢٥٠ میگابایت جێگەی بەتاڵە.

Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 766 KB
File ver    : 4.5.216.0
File format : exe
Date Added  : 17/07/2012
Last viewed : Dec 29th 2015
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8